کوردستانی

ئه‌حمه‌د جۆلانێ له‌ كه‌ناڵێكى پارتى ده‌رده‌كه‌وێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌حمه‌د جۆلانێ له‌ كه‌ناڵێكى پارتى ده‌رده‌كه‌وێت

مه‌ودا میدیا-

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌حمه‌د جۆلانێ، سه‌رۆكى كاتى سوریا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى نزیك له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامده‌دات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ هاتووه‌ "دوای دوو رۆژ لە ئەو تاوانانەی كە هێزەكانی حكومەتی سوریا لە گەڕەكەكانی (شێخ مەقسوود)و (ئەشرەفییە)ی حەلەب ئەنجامیاندا، ئه‌حمه‌د جۆلانێ، سه‌رۆكى كاتى سوریا له‌ كه‌ناڵێكى نزیك له‌ پارتى چاوپێكه‌وتن ده‌كات".

 ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ هاوكات بوو لەگەڵ هەڵمەتێكی میدیایی رەگەزپەرەستانە، لە هەرێمی كوردستانی عیراق توڕەییەكی زۆر هەیە لە دەركەوتنی (ئەحمەد شەرع) سەرۆكی كاتیی لە كەناڵی ئاسمانی (شەمش)ەوە، ئەمە وەكو سوكایەتی بە كورد تەماشا دەكرێت.

به‌پێى روانگه‌كه‌، ئەو چاوپێكەوتنە لەگەڵ كەناڵی (شەمس)؛ دەستپێشخەرییەكی میدیایی نییە، بەڵكو لەسەر داواكاری ئەحمەد جۆلانێ بەمەبەستی كۆنترۆڵی لێكەوتەكان و كەمكردنەوەی فشارە سیاسییەكان لەبارەی رووداوەكانی حەلەب.

ع
Qaiwan
Qaiwan