ئابووری
ئاڵتوون و زيو گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌يان تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانی، نرخى ئاڵتوون به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و له‌گه‌ڵیشیدا نرخى زیو به‌رزبووه‌وه.
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه دواى داخستنى له شه‌وى شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 4630 دۆلار به‌رزبووه‌وه، كه ده‌كات زیاتر له سه‌دا 2، بۆ یه‌ك ئۆنسه سه‌رو 110 دۆلار به‌رزبووه‌وه، ئه‌وه‌یش گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ى كانزا زه‌رده‌كه‌بوو له‌مێژووى خۆى.
هه‌روه‌ها، نرخى ئۆنسه‌ى زیو به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره‌ى تۆماركرد و یه‌ك ئۆنسه بۆ 86 دۆلار به‌رزبووه به رێژه‌ى سه‌دا 6 بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
شاره‌زایان و بانكه جیهانییه‌كان و ناوه‌نده‌كانى ئابوورى و دارایی باس له به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى هه‌ردوو كانزاكه ده‌كه‌ن، بڕیاریشه رۆژى 13ى ئه‌م مانگه، بڕیار له‌باره‌ى سووى بانكى بكرێت له لایه‌ن بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر رێژه‌ى سو‌و زیاتر دابه‌زێندرێت، نرخى زیو و ئاڵتوون به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
ع
بیروڕا


