کوردستانی
شەپۆلی دووەمی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و لەنێوان هەور و هەتاو دەمێنێتەوە، لەم هەفتەیەدا جارێکی تر شەپۆلێکی بەفروباران روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست لەگەڵ هاتنی شێیەکی زۆر لە دەریای سوورەوە، باڵ ئەکێشێت بەسەر ناوچەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرەتای شەپۆلی بەفر و بارانبارین ناوجەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات و دواتر شاری سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە ناوچەکانی گەرمیان دەگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "رۆژی 14ی مانگ بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە".
ب ح

بیروڕا