کوردستانی

یه‌كێتیی ته‌نها یه‌ك كاندیدى هه‌یه‌و پۆستى سه‌رۆك كۆمار مافى هیچ لایه‌نێك نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتیی ته‌نها یه‌ك كاندیدى هه‌یه‌و پۆستى سه‌رۆك كۆمار مافى هیچ لایه‌نێك نییه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند، یه‌كێتیی ته‌نها یه‌ك كاندیدى هه‌یه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارو هیچ كه‌سێكى تر له‌وانه‌ى خۆیان كاندیدكردووه‌ نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی ناكه‌ن.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق رایگه‌یاند "دواین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسسی یەكێتیی و پارتی پێشكەشكردنی پێشنیاری نوێی لەلایەن هەردوولاوە بەخۆوە بینیوە".

وتیشى "لەبارەی یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار و رێككەوتن لەسەر گەڕانەوە بۆ دانوستان و گفتوگۆكان بەمەبەستی گەیشتن بە ئەنجامێك".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یەكێتیی تەنیا یەك كاندیدی پێشكەشكردووە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كە ئەویش (نزار ئامێدی)یە، كاندیدەكانی تر بەشێوەی تاكە كه‌سی خۆیان پێشكەش كردووەو نوێنەرایەتی یەكێتیی ناكەن".

ئامانج ره‌سوڵ، چاودێرى سیاسیی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پۆستى سه‌رۆك كۆمار ته‌نها مافى یه‌كێتییه‌، هه‌ر لایه‌نێك كه‌ یاس له‌و پۆسته‌ ده‌كات و كاندید پێشكه‌ش ده‌كات، ته‌نها خۆى ماندوو ده‌كات، چونكه‌ یه‌كێتیی پۆستى سه‌رۆك كۆمار وه‌رده‌گرێت و با لایه‌نى تر خۆیان سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن به‌و پرسه‌وه‌".

روونیشیكردووه‌ "هه‌ندێك لایه‌ن له‌ سه‌ره‌تاوه‌ فشار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا كاندیده‌كه‌ى یه‌كێتیی ده‌چێته‌ كۆشكى سه‌لام".

ع


Qaiwan
Qaiwan