گێتی

روانگەی سوریا: جۆلانی پاکتاوی رەگەزی ئەنجام دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


روانگەی سوریا: جۆلانی پاکتاوی رەگەزی ئەنجام دەدات
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد ئەوەی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە روویدا، "کۆمەڵکوژیی و پاکتاوی رەگەزی بوو دژی کورد.

رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "لێدوانەکانی شەرع سەبارەت بە رێزگرتن لە نەتەوەی کورد بۆ چەواشەکردنی رای گشتییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو چەکدارانەی پێشتر لە ناوچەکانی کەناراوەکان کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکانیان ئەنجام دا، ئێستا بە پشتیوانیی نێودەوڵەتیی و کەسانی وەک تۆم باراک، دەیانەوێت مێژووی خوێناوی لە حەڵەب دووبارە بکەنەوە و کورد پاکتاو بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەس و گرووپە چەکدارانەی کە دۆناڵد ترەمپ و هەندێک وڵاتی تر وەک پاڵەوان دەیانبینن، لە ئۆزبەک و چیچان پێکهاتوون و هەڵگری هەمان بیرکردنەوەی و رەفتاری داعشن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan