کوردستانی
خاوه‌ن پشكه‌كانى چاڤی لاند داواى مافه‌كانیان ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
زیاتر له پێنج مانگه، شاسوار عه‌بدولواحیدى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتارێكى پێشووى جوڵانه‌وه‌كه ده‌ستگیركراوه‌و خاوه‌ن پشكه‌كانیش داواى مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.
نه‌ژاد ساڵح، خاوه‌ن پشكى چاڤى لاند به مه‌ودا میدیاى رایگه‌یاند "نزیكه‌ى نۆ هه‌زار خاوه‌ن كه‌س به‌شدارییان كردووه له پرۆژه‌ى چاڤى لاند و پشكیان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه‌ى به بڕێكى جیاواز به‌شدارن له‌و پرۆژه‌یه‌و پشكیان هه‌یه، 13 ساڵیشه مافمان ده‌خورێت".
وتیشى "ئێستا كه خاوه‌نى ئه‌و پرۆژه‌یه گیراوه، داواى مافى خۆمان ده‌كه‌ین، خاوه‌ن پشكه‌كان ده‌یانه‌وێت پاره‌كه‌یان پێ بدرێت و دادگا به‌كارى خۆى هه‌ستێت و چیتر ئه‌و سته‌مه به‌سه".
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئازادنه‌كردنى شاسوار عه‌بدولواحید، سكاڵاى خاوه‌ن پشكه‌كان بووه، چونكه 13 ساڵه، ته‌نها دوو جار قازانجیان وه‌رگرتووه ئه‌ویش به‌كارتى چوونه‌ژوره‌وه بۆ ناو پرۆژه‌كه".
ع
بیروڕا


