کوردستانی
ئیلهام ئهحمهد: داعش بهشداریی له هێرشى سهر گهڕهكه كوردییهكان كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هاوسەرۆكی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، حکومەتی کاتیی سوریا زۆرترین بەرپرسیاریهتیی لە ئەستۆدایە لە جێبەجێنەکردنی رێککەوتنی 10ى ئازار، دهشڵێت، رووداوەکانی ئەم دواییەی شێخ مەقسوود بە هەڵمەتێکی میدیایی دژی گەڕەکە کوردییەکان دەستیپێکرد.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند "گروپە چەكدارەكانی سەر بە حکومەت، چەند مانگێک بوو ئەو دوو گەڕەکەیان لە حەلەب کردبووە ئامانج، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی قەیرانەکە".
وتیشى "وەزارەتی بەرگریی سوریا بە فەرمی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە راگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات بەگوێرەی رێککەوتنی یەکی نیسان لە هەردوو گەڕەکەکە کشابوونەوە، حکومەت رەواجی بەوەدەدا گوایە هەسەدە لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئامادەن و هێرشێکی توندى بە بەشداری 80 تانک ئەنجامدا".
ئهوهشى خستهڕوو "لە هێرشی حکومەتدا 48 کەس گیانیانلەدەستدا، گروپە چەكدارە هێرشبەرەکان پێشێلکاری ترسناکیان ئەنجامداوە، چەكدارانی داعش بەشدارییان لە هێرشەکەی سەر گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە کرد، چەكدارانی ئویگور بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردووە، جگە لە گروپە چەكدارە تورکییەکان و چەكداری بیانی".
ع
بیروڕا


