کوردستانی
سهرۆكى باندێكى مهترسیدار دهستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی سەرۆک باندێکی مافیای مەترسیداری جیهانیی رادەگەیەنێت.
بەپشت بەستن بەزانیاریی ورد و بەدواداچوون لەناوەوە و دەرەوەی وڵات، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق، سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیركرا، کەفەرمانی دەستگیركردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی هەبووە و سەر بەتۆڕی (فۆكستڕۆت)ی تاوانکارییە
ئەم باندە مەترسیدارە نێودەوڵەتییە چەندین تاوانیان لەچەندین وڵاتدا ئەنجامداوە، ئۆپراسیۆنەكە لەیەك كاتداو لە چەند پارێزگایەك ئەنجامدرا، گروپە تاوانكارییەكە پلانی هەبووە خاكی عیراق بۆ كردە تاوانكارییەكانیان بەكاربهێنن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
٢٠٢٥/١/١٣
ع
بیروڕا


