ئابووری
ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییان ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى خۆراك له سلێمانى رایگه‌یاند، له به‌غداوه ئاگاداركراینه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى هه‌شته‌م بكه‌ین.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له به‌غداوه ئاگاداركراینه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى هه‌شته‌م بۆ ساڵى 2025 بكه‌ین به داتاى مانگى 12".
وتیشى "مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك كه رۆن و شه‌كر و برنج و دۆشاو و نیسك و له‌تكه‌نۆكه، له كۆگاكاندا هه‌یه و ره‌وانه‌ى بریكاره‌كانى ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كه‌ین و داوا له هاوڵاتییانیش ده‌كه‌ین سه‌ردانى بریكاره‌كانى خۆراك بكه".
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌غدا به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییانى هه‌رێمى راگرتبوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى به‌شه‌خۆراكى ره‌وانه‌ى به‌غدا نه‌كردبوو.
ع
بیروڕا


