گێتی
گرین‌لاند به سه‌ربه‌خۆیی ده‌مێنێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی گرین‌لاند لە وەڵامی هەڕەشەكانی ئەمه‌ریكا بە دەستبەسەرداگرتنی دورگەكە، رایگەیاند، گرین‌لاند به سه‌ربه‌خۆیی ده‌مێنێته‌وه.
یەنس فریدریك نیلسن، سەرۆك وەزیرانی گرین‌لاند رایگه‌یاند "گرین‌لاند بۆ فرۆشتن نییە و وەك قەوارەیەكی ئۆتۆنۆمی لەچوارچێوەی دانیمارك دا دەمێنێتەوە".
وتیشى "نامانەوێ ببینە موڵكی ئەمه‌ریكا و لەلایەن واشنتۆنەوە حوكم بكرێین، گرین‌لاند سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێستا ئێمە دووچاری قەیرانێكی جیۆسیاسیی بووینەتەوە، ئەگەر لەبەردەم بژاردەشدا بین ئەوا ناتۆ و شانشینی دانیمارك و یەكێتیی ئەوروپا هەڵدەبژێرین نەك ئەمه‌ریكا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ هاتنى دۆناڵد تره‌مپ، بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا، باسى له‌وه‌كرد گرین‌لاند ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ده‌بێت به‌شێك له‌و وڵاته.
ع
بیروڕا


