کوردستانی

پێشەوا هەورامانی: داواى مووچە لە بەغدا ناکەین و داواى بودجە دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشەوا هەورامانی: داواى مووچە لە بەغدا ناکەین و داواى بودجە دەکەین


مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ،لەدوای پێکهێنانی حکومەتی عیراق گفتوگۆی بودجەی هەرێمی کوردستان دەکەین.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "عیراق حەوت مووچەی هەرێمی کوردستان قەرزارە".

وتیشی "دەبێت 14% بودجەی عیراق بدرێتە هەرێمی کوردستان، جارێکی تر رێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا نوێدەبێتەوە و بەردەوامدەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتى هەرێمی کوردستان نیگەڕانە لەو دۆخەی لە حەلەب دورستبووە، بەگوێرەی دەستوور دەبێت هەرێم و بەغدا بەشداربن لە ئیدارەدانی گومرگ".

ع
Qaiwan
Qaiwan