ئابووری
داوا له جوتیاران ده‌كرێن یوپى ئێن ده‌ربكه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
داوا له جوتیارانى سنورى شاره‌زوور و عه‌ربه‌ت كراوه، پێویسته كارتى یوپى ئێنیان هه‌بێت، هه‌ر جوتیارێكیش نیه‌تى ده‌بێت بچێت وه‌ریبگرێت.
ئازاد شه‌ریف، جوتیارى عه‌ربه‌ت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له لایه‌ن كشتو‌كاڵى سنوره‌كه ئاگاداركراوینه‌ته‌وه، پێویسته جوتیاران كارتى یوپى ئێنیان هه‌بێت بۆ به‌ڕێكردنى ئیشوكارو مامه‌ڵه‌كانیان".
وتیشى "هه‌ر جوتیارێك كارتى یوپى ئێنى نییه، ده‌بێت سه‌ردانى بانك بكات و له‌وێ ئه‌و كارته‌ى بۆ ده‌كرێت، هاوپێچى ره‌سیدى گه‌نمه‌كه‌ى ده‌كرێت و ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ته‌واوى جوتیاران، ئه‌وانه‌شى كه له رابردوو یوپى ئێنیان ده‌ركردووه، پێویسته ئه‌و كۆده بهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كار‌و مامه‌ڵه‌یان بۆ بكرێت".
ع
بیروڕا


