کوردستانی
ئاسایش بکوژانی هاوڵاتییەکی لە شارەزوور دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزاگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرایکرد بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە رووداوێکی کوشتن لەگوندی دسکەرەی قەزای شارەزوور ئاگادار دەکرێتەوە، دەستبەجێ لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدرێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەسەر رووداوەکە دوو تۆمەتبار بەمەبەستی لێکۆڵینەوە دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە ( خێزان و کچی ) کوژراو، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هەردوو تۆمەتبار دانیان بە تاوانەکەداناوە کە هەستاون بە کوشتنی هاوڵاتیی (شاخەوان حسەین عەبدوڵڵا)".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەماددەی ( 406 ) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
ب ح

بیروڕا