کوردستانی
بەشداربووانی پرۆژەیەك داوای كەمكردنەوەی نرخ دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ دانیشتووانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران لە كەلار گردبوونەوە و داوا دەكەن كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە نرخی خانووەكان كەمبكاتەوە و پەلەش بكات لە تەواوكردنی پرۆژەكە.
عەتا حەمەساڵح، یەكێك لە بەشداربووانی پرۆژەكە بە مەودا میدیای راگەیاند" ئەوان چەند داواكارییەكیان هەیە لەوانەش، بڕیار وابووە پرۆژەكە لە 1/4/2026 تەواو بكرێت، بەڵام ئێستا بەشێكی زۆر لە خانووەكان تەنانەت بناغەشیان دانەنراوە و بەشێكی تریشی تەنها هەیكەلە و تەنها خانوویەكیش تەواو نەكراوە".
وتیشی"بەشێك لە پرۆژەكان بە نرخی بانكی ناوەندی دۆلاریان لێوەردەگیرێت، بەڵام كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكەی ئەوان بە نرخی رۆژ و بازاڕ دۆلاریان لێوەردەگرێت كە ئەوەش بارگرانییەكی زۆری لەسەرشانیان درووستكردووە، بۆیە داوا دەكەن بكرێتە نرخی بانكی ناوەندی".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"گرنگترین داواكارییان ئەوەیە نرخی یەكەكان و هەم قیستی مانگانەش كەم بكرێتەوە، چونكە ئێستا بازاڕی خانوبەرە بە تەواوی شكاوە و نرخی هەر زەوی و خانوویەك بەلانی كەم 10 تا 20 هەزار دۆلار دابەزیوە، بەڵام پرۆژەكەی ئەوان هەمان نرخی پێشوو لە بەشداربووان وەردەگرێت، بەوەش بەشداربوو نە دەتوانێت تەواوی ئەو پارەیە بدات كە یەكەكەی پێكڕیوە و نە دەشتوانێت قیستی مانگانە بدات، چونكە بڕەكانیان زۆرە.
ئ پ
بیروڕا


