کوردستانی
یەكگرتوو وەڵامی داوای یەكێتی و نەوەی نوێی بۆ بەشداری لە حكومەت دایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د.سەلاحەدین بابەكر، وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵوێستی حزبەكەی لەبارەی كۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی نەوەی نوێ و داواكەیان بۆ بەشداری لە حكومەت راگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات"رێز لە بڕیاری ئەو دوو حزبە دەگرین و كارێكی باشیان كردووە، بەڵام ئێمە هەر لە سەرەتاوە بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونمان داوە و ئەو بڕیارە هەتا ئێستاش بەردەوامە".
دەقی راگەیەنراوەكەی وتەبێژی یەكگرتوو بۆ داواكەی یەكێتی و نەوەی نوێ بۆ چونە ناو هاوپەیمانیەكەیان:
هەموو نزیكبوونەوەیەكی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان بە باش دەزانین، نزیكبوونەوەی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ باشە و بڕیاری خۆیانە و رێز لە بڕیارەكەیان دەگرین و ئومێد دەكەین ببێتە مایەی كاراكردنی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەر لەسەرەتاوە بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونمان داوە و ئەو بڕیارە هەتا ئێستاش بەردەوامە.
د. سەلاحەدین بابەكر
وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
17/1/2026
ئ پ
بیروڕا


