گێتی

سێنتکۆم داوای راگرتنی شەڕ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێنتکۆم داوای راگرتنی شەڕ دەکات
مەودا میدیا-

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)  ئاشکرایکرد چەکدارانی سەربە حكومەتی سوریا هێڵی سوریان بەزاندووە و دەبێت هێرشەكانیان لە رەققە و تەبقە رابگرن.

براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند "پێشوازیی لە هەوڵەکانی هەموو لایەنەکان دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە گرژی و پەرەپێدانی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا لە هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا دەکەن هێرشەکانیان لە ناوچەکانی نێوان حەڵەب و تەبقا رابگرن، سوریا کە لەگەڵ خۆی و دراوسێکانی لە ئاشتیدا بێت، بنەمای سەرەکییە بۆ بەدیهێنانی ئارامی لە تەواوی ناوچەکە".

ئەوەشی خستەڕوو "تێکشکاندنی یەکجاریی داعش پێویستی بە فشاری سەربازیی بەردەوام و کارکردنی بەکۆمەڵی هاوبەشە ناوخۆییەکان هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا و هاوپەیمانان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan