کوردستانی

هه‌سه‌دە كۆنترۆڵكردنى دۆخى شه‌دادى راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌سه‌دە كۆنترۆڵكردنى دۆخى شه‌دادى راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى هه‌وڵى تێكدانى دۆخى شه‌داد درا و هێشكرایه‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان، هه‌سه‌ده‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆنترۆڵكردنى دۆخه‌كه‌ى راگه‌یاند.

هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" بڵاویكردەوە "دوای ئەوەی چەند شانەیەكی بەكرێگیراو بەئامانجی نانەوەی پشێوی و تێكدانی سەقامگیری، هەڵیانكوتایە سەر چەند دامەزراوەیەكی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەی شەدادی و تاڵانیان كرد، هێزەكانمان هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان ئەنجامدا و لەئێستادا دۆخی شارۆچكەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە و ئاسایی بووەتەوە".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "رێكاری پێویست لەدژی ئەندامانی شانە بەكرێگیراوەكان گیراوەتەبەر".

له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان گروپه‌كانى ئه‌حمه‌د جۆلانێ و هه‌سه‌ده‌ دروستبووه‌ و هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ى رۆژئاواى كوردستان.

ع
Qaiwan
Qaiwan