ئابووری

هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ ناو شارى سلێمانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ بڕیارێك نییه‌ بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ ناو شارى سلێمانى

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى رایگه‌یاند، تا ئێستا هیچ رێنماییه‌كمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ بۆ دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ ناو شارى سلێمانى.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگه‌یاند "دابەشکردنی نەوتی سپی لە ده‌وروبه‌رى سەنتەری شارى سلێمانى نزیکە لە کۆتاییهاتن، بەڵام هیچ رێنماییەکمان بۆ نەهاتووە کە ئاماژە بە دابەشکردنی نەوت بکات، لە سەنتەری شار".

ئه‌میر قاسم، نه‌وتفرۆش له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ زۆرینه‌ى قه‌زاو ناحییه‌كانى سنورى شارى سلێمانى وه‌ك شارباژێر و چه‌مچه‌ماڵ و دوكان، نه‌وتى سپى دابه‌شكراوه‌ و بڕیار وایه‌ له‌ ماوه‌یه‌كى نزیك له‌ سه‌نته‌رى شار ده‌ستپێبكات".

وتیشى "نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى له‌ سنورى سلێمانى له‌نێوان 160 بۆ 165 هه‌زار دیناره‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan