عیراقی
ههرێمى بهسره بهرهو جێبهجێبوون ههنگاو دهنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و چڕبوونەوەی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، لە باشورەوە جارێكی تر بانگەواز بۆ پێكهێنانی "هەرێمی بەسرە" دەستیپێكردەوە.
ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاى بهسره له نوسراوێكدا هەوڵەكانیان بۆ دەنگدان لەسەر كاراكردنی دۆسیەی "هەرێمی بەسرە" دەستپێكرد، هاوپەیمانی (تصمیم) كە ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە سەرۆكایەتیی دەكات پشتیوانی بەشدارە لەم هەوڵە نوێیەدا.
بەگوێرەی نوسراوێك كە ئوسامە عەبدولڕەزا سەعد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ئیمزای لەسەر كردووە، بەشێوەیەكی فەرمی كاراكردنی دۆسیەی "هەرێمی بەسرە" پێشنیار كراوە.
لە نوسراوەكەدا كە ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی كردووە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا داوای كردووە بڕیارەكانی پێشوو سەبارەت بە پێشنیاری "هەرێمی بەسرە" گفتوگۆیان لەبارەوە بكرێت و پشتڕاست بكرێنەوە، هەروەها داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت پێشنیارەكە ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بكات.
ع
بیروڕا


