کوردستانی
هه‌سه‌ده‌و هێزه‌كانى دیمه‌شق رووبه‌ڕووبوونه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌و سوپاى سوریا دروستبووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاویكراونه‌ته‌وه "شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ناسراو به هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپاى سوریا له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى رۆژئاواى كوردستان روویداوه".
باس له‌وه‌شكراوه "له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا كه له گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسود روویداوه، چه‌ند چه‌كدارێكى سه‌ر به سوقاى سوریا كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانى هه‌سه‌ده".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردوو هه‌ر یه‌كه له مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رعى، سه‌رۆكى كاتى سوریا له‌باره‌ى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌ى مانگى ئازارى ئه‌مساڵ كۆبوونه‌ته‌وه.
ع
بیروڕا


