ئابووری
نرخى زیو ئاستێكى مێژوویی گه‌وره‌ى تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى زیو چه‌ند مانگێكه به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ زۆرى خواست له‌سه‌رى ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌پێى پێشبینییه‌كانیش زیو به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه.
ئه‌مجه‌د ره‌سوڵ، خاوه‌نى دوكانى زیو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى زیو چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامه له‌به‌رزبوونه‌وه و له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردووش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو بۆ 69 دۆلار و 50 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه و یه‌ك كیلۆش بۆ 22 وه‌ره‌قه و 220 دۆلار گرانبووه".
باسى له‌وه‌شكرد "ُپێشبینى ئه‌وه‌ده‌كرێت له ماوه‌ى مانگه‌كانى داهاتوو، نرخى زیو زیاتر به‌رزبێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر رووداوێكى جیهانیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینى زیو ده‌بێت، به‌ڵام زۆرى خواست له‌سه‌رى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى زیوه".
ع
بیروڕا


