کوردستانی

سه‌در: كورد و عه‌ره‌ب بران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌در: كورد و عه‌ره‌ب بران

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در له‌ عیراق رایگه‌یاند، كورد و عه‌ره‌ب بران، ئه‌وانه‌شى دژى پێكه‌وه‌ ژیانن ده‌بێت سزابدرێن.


موقتەدا سەدر، سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در، له‌ په‌یامێكدا ده‌ڵێت "ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ى كه‌ له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو روویاندا هیچ باشنین داوای پاراستنی پێکەوژیان ده‌كه‌ین کورد و عەرەب بران".

وتیشى "جێگیرکردنی سوپای عیراق لای پەیکەری پێشمەرگە و ڕێگیرکردن لە گەنجانی کورد و پێکدادانەکانی ڕۆژی ئاڵا لە 17ئەم مانگە روویدا لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵکردنی ئاڵا، هەروەها دۆسیەی کوشتنی عەقید زەیدی بەڕێوەبەری پێشوی پۆلیسی عەرەفە، سەرجەمیان هەوڵن بۆ تێکدانی ئاشتیی و سەقامگیریی برایەتی کورد و عەرەب و دەبێت سەرجەم ئاژاوەگێڕەکان و ئەوانی دژی پێکەوەیین سزای یاسایی بدرێن".

له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو له‌ كه‌ركوك پێشووى دروستبوو، دواتریش عه‌قیدێكى پۆلیس كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى عه‌ره‌فوو له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ كوژرا.

ع
Qaiwan
Qaiwan