گێتی
ئه‌مه‌ریكا درۆنه‌كه‌ى ئێرانى دروستكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
گۆڤارێکی ئەمه‌ریکی باسى له‌وه‌كردووه، وه‌زاره‌تى جه‌نگى ئه‌مه‌ریكا درۆنێکی نوێی بە کۆپییەکی تەواو لە تەکنۆلۆژیای درۆنی "شاهیدی 136"ی ئێران دروستکردووە.
گۆڤاری نەشناڵ ئینتریست لە راپۆرتێک‌دا باسى له‌وه‌كردووه "هێزی چەکدارانی دەریایی ئەمریکا لەمدواییەدا درۆنێکی هێرشبەری جەنگی كه‌متچێوو، به ناوی "لۆکاس" دروستكردووه کە کۆپییەکی تەواوی درۆنی شاهیدى ئێرانه".
به‌پێى گۆڤاره‌كه "ئەمه‌ریکا خۆی بە داهێنەرترین وڵاتی جیهان دەزانێت و وڵاتانی تر بە لاسایی کەرەوە لەقەڵەم دەدا، بەڵام لە زۆربەی بوارەکان، بەتایبەت لە بواری دروستكردنى درۆن، هەنگاوی پێچەوانە هەڵدەگرێت و لە کاتێکدا کە ئەمه‌ریکا هێشتا پشتئەستوورە بە دەسکەوتەکانی رابردووی لە تەکنۆلۆژیای درۆنی، هێزێکی درۆنی زیاتر لە هەمووان کاریگەر بووە، وڵاتی ئێران کە درۆنەکانی شاهیدی وەک چەکێکی هەزارنبایی و کارا لە شەڕەکانی ئەمدواییەدا به‌كاریهێنا رۆڵێکی بەرچاوی بوو".
ع
بیروڕا


