کوردستانی
به‌هۆى پارتییه‌وه 14 مانگه هه‌رێم بێ حكومه‌ته
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى بێ باكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، ماوى 14 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تێپه‌ڕیووه، به‌ڵام پارتى نایه‌وێت به‌و جۆره‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌یه‌وێت له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و ده‌سه‌ڵاته‌كان كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبهێنرێت.
پارتى ده‌یه‌وێت به‌ته‌نها خۆى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بڕیارده‌ردبێت له حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش لای یه‌كێتیی قه‌بوڵكراو نییه، بۆیه ده‌یه‌وێت كابینه‌ى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌شداریی له ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردن بێت.
كارمه‌ند سه‌ڵاح، چاودێرى سیاسیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رێمى كوردستان له‌و هه‌موو كات زیاتر پێویستى به حكومه‌تى نوێ هه‌یه، ئه‌و دۆخه‌ى له ناوچه‌كه هه‌یه، پێویست ده‌كات هه‌رێم خاوه‌نى حكومه‌تێكى یه‌كگرتوو و به‌هێزبێت".
روونیكرده‌وه "پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم، مادام له دوو لایه‌ن پێكدێت، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتن بێت و هیچ لایه‌نێك بۆى نییه خۆى بسه‌پێنێت، هه‌رێمى كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان له پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى تره".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "روونه پارتى ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و جومگه به‌هێزه‌كانى حوكمڕانى لاى خۆبێت، ئه‌وه‌ش هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێیه".
ع
بیروڕا


