ئابووری

عیراق رووبه‌ڕووى قه‌یرانى ئاو ده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق رووبه‌ڕووى قه‌یرانى ئاو ده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

روانگه‌ى عیراقى سه‌وز باس له‌وه‌ده‌كات، عیراق رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپ له‌ قه‌یرانى ئاو ده‌بێته‌وه‌، راوێژكارى سودانیش ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ توركیا له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ پرسى ئاو.

روانگەی عیراقی سەوز راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت "بڕی بارانبارین لە سەرتاسەری عیراق لە ئاستی پێویستدا نەبووە و عیراق پێویستی بە دوو ئەوەندەی بڕی باران هەیە لە ماوەکانی داهاتوودا".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دوای دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات، عیراق پێویستیی بە زیاتر لە 100 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، چونکە دابەزینی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات بووەتە هۆی دابەزینی کوالێتی ئاو، زیادبوونی ئاستی ئاوی خوێ لە بەسرە".

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "عیراق له‌گه‌ڵ توركیا به‌ وردى كارى له‌سه‌ر پرسى ئاو كردووه‌ و به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كان، چونكه‌ ئه‌و پرسه‌ پێشتر رێككه‌وتنى له‌سه‌ر بووه‌و توركیا پابه‌ندبوونى خۆى نیشانداوه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئومێدمان هه‌یه‌ كارى باش بكرێت، عیراق پێویستى به‌ ئاو هه‌یه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامداین".

ع
Qaiwan
Qaiwan