کوردستانی
نزیكه‌ى هه‌شت ملیار دینار بۆ خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ كۆكراوه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ، كه له لافاوه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو زیانیان به‌ركه‌وت، له لایه‌ن خێزخوازان و خه‌ڵكه‌وه نزیكه‌ى هه‌شت ملیار دینار كۆكراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى هاوكارى كوردانه كاراكراوه و به‌پێى ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش بڕى 7 ملیار و 687 ملیۆن و 533 هه‌زار دینار له لایه‌ن خێرخوازان و خه‌ڵكه‌وه بۆ زیانلێكه‌وتوانى خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵ كۆكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و پاره‌یه هیچ بڕێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى تێدا نییه و ته‌واوى هاوكارییه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، زیاتر له 400 ئۆتۆمبێل و ده‌یان ماڵ به‌هۆى لافاوه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ع
بیروڕا


