گێتی

پزیشكیان: ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل رێگه‌ ناده‌ن كار بكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


پزیشكیان: ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل رێگه‌ ناده‌ن كار بكه‌ین

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل رێگه‌ ناده‌ین كار بكه‌ین، ده‌شڵێت، ئیمام خومه‌ینى دژى زلهێزه‌كان وه‌ستایه‌وه‌.

مه‌سعود پزشکیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "ئیسرائیل و ئەمه‌ریکا و ئەو وڵاتانەی یاوەریانن هەوڵ دەدەن رێگریی بکەن لەوەی ئێمە خزمەتکاری راستگۆ و راستەقینەی گەل بین".

وتیشی "فشار دەخەنە سەرمان، گەمارۆمان دەدەن، شەڕ دەستپێدەکەن، دووبەرەکی دروست دەکەن و هەزاران کێشەی دیکە دروست دەکەن بۆ ئەوەی نەتوانین کارەکانمان بکەین".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یەکڕیزی و یەکگرتوویی سەرکەوتومان دەکات، ئەگەر پێکەوە بین و یەکڕیزیمان هەبێت، توانای چارەسەرکردنی کێشەکانمان هەیە".

پزشکیان ڕاشیگەیاند: ئیمام خومه‌ینى، لە دژی ئەم بیرکردنەوە ستەمکارانە و شەڕانگێزانەی زلهێزە کاریگەرەکانی ناوچەکە وەستا و بە دڵ و گیان پشتیوانی لە ستەملێکراوان دەکرد".

ع
Qaiwan
Qaiwan