عیراقی

كارتى نیشتمانیی و كارتى زانیاریی ده‌گۆڕدرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارتى نیشتمانیی و كارتى زانیاریی ده‌گۆڕدرێن

مه‌ودا میدیا-

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی تایبەتی لەسەر پڕۆژەی کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو و  یەكسختنی لەگەڵ کارتی نیشتەجێبون ئەنجامداوە.

به‌پێى نوسینگه‌كه‌ى سودانى "لە کۆبونەوەکەدا پێداچوونەوە بە راسپاردەکانی پڕۆژەکە کراوە، کە بریتیە لە پشتبەستن بە سیستەمی کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو وەک سیستەمی ناوەندیی بۆ بەڕێوەبردنی زانیارییە کەسییەکانی هاوڵاتییان و زیادکردنی زانیارییەکانی پەیوەست بە کارتی نیشتەجێبوون و بەکارهێنانی کارتی نیشتمانیی یەکگرتوو و، پێویست نەبوونی دەرکردنی کارتی نیشتەجێبوونی جیاواز".

هه‌روه‌ها "فەرمانیكردووە پرۆژەکە بەخێرایی تەواو بکرێت، بۆ ئەوەی كارتی نیشتمانیی یەکگرتوو ببێتە تاكە بەڵگەنامە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیی بە کەمکردنەوەی ژمارەی بەڵگەنامەکان و کەمکردنەوەی سەردان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان".

ع
Qaiwan
Qaiwan