کوردستانی
گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه له چه‌ند رۆژى داهاتوو، گفتوگۆكانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ستتپێبكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیار هه‌یه له رۆژانى داهاتوو جارێكى تر شاندى باڵاى هه‌ردوو حزب، یه‌كێتیی و پارتى له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم كۆببنه‌وه".
وتیشى "بابه‌ته‌كه شایه‌نى زیاتر كۆبوونه‌وه‌یه‌و هیچ شتێكیش كۆتایی نه‌هاتووه، یه‌كێتیی مه‌به‌ستیه‌تى هه‌رچى زووه حكومه‌ت پێبكێت به‌ڵام به‌و جۆره‌ى كه له‌سه‌ره‌تاى گفتوگۆكان داوایكردووه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ى 14 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستا كابینه‌ى نوێ پێكنه‌هێنراوه.
ع
بیروڕا


