عیراقی

كه‌ى سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى عیراق دیاریده‌كرێن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


كه‌ى سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى عیراق دیاریده‌كرێن؟

مه‌ودا میدیا-

ئەمڕۆ یەكشەممه‌، دوای پەسندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە عیراق نووسراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رووناكی خستە سەر چوارچێوە و وادە دەستوورییەكانی دیاریكردنی هەر پۆستێك و ئەو ماوەی پێویستە قۆناغەكان كۆتاییان بێت.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی عیراق "ماوەی پێویست بۆ پێكهێنانی سێ دەسەڵاتەكە، ئەوەش لەسەر بنەما ماددە و دەقە دەستوورییەكان 15 رۆژه‌".

هه‌روه‌ها "بەپێی مادەی 54ی دەستوور، هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی لە ماوەی 15 رۆژ لە وادەی پەسندكردنی دادگای فیدراڵیی دەبێت بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن، واتە 14ی كانوونی یەكەمی 2025، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ لە ماوەی 30 رۆژ لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێ لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و دوو جێگرەكەی دەبێت، ئەوەش بەپێی مادەی 72ی دەستوور".

هه‌روه‌ها "راسپاردنی سەرۆك وەزیران دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ بە 15 رۆژ، پێكهاتنی حكومەتی نوێش دەكەوێتە ماوەی 30 رۆژ لە راسپاردنی سەرۆك وەزیران".

ع
Qaiwan
Qaiwan