ئابووری

ئاردى مانگى نۆ دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاردى مانگى نۆ دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ئاردى مانگى نۆى هاوڵاتییانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

كامه‌ران ئه‌مجه‌د، بریكارى دابه‌شكردنى خۆراك به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئاردى مانگى نۆى هاوڵاتییانى هه‌رێم گه‌یشتووه‌ و دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ریان".

وتیشى "ئه‌م ئارده‌ ده‌بێته‌ كۆتا به‌شه‌ئاردى مانگى ئه‌مساڵ و له‌ دواى ئه‌وه‌ ئاردى مانگى یه‌ك دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "داوا له‌ هاوڵاتییان كراوه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ بریكاره‌كان بكه‌ن و ئاردى مانگى نۆ وه‌ربگرن".

ع
Qaiwan
Qaiwan