کوردستانی
گومان ده‌كرێت ته‌رمى مامۆستا ئا‌ڤێستا دۆزرابێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رگریی شارستانیی سۆران رایگه‌یاندووه، ته‌رمى ژنێك له زێى گه‌وره دۆزراوه‌ته‌وه گومان ده‌كرێت مامۆستا ئا‌ڤێستا بێت.
به‌پێى لێدوانێكى به‌رگریی شارستانیی سۆران "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌رمى ژنێك له رووبار‌ى زێى گه‌وره دۆزراوه‌ته‌وه، گومان ده‌كه‌ین مامۆستا ئا‌ڤێستا بێت".
باس له‌وه‌شكراوه "لێكۆڵینه‌وه و پیشكنین ده‌كه‌ین و دواتر ورده‌كاریی ئاشكراده‌كه‌ین بۆ رایگشتیی".
مانگى نیسانى ئه‌مساڵ مامۆستا ئا‌ڤێستا له‌كاتى وێنه‌گرتن له نزیك چه‌مێك، كه‌وته ناو ئاوه‌وه و دواى دوو مانگ گه‌ڕان به‌دواى ته‌رمه‌كه‌ى، به‌ڵام نه‌دۆزرایه‌وه و دواتر نوێژى غایبى سه‌ركرا.
ع
بیروڕا


