کوردستانی
مەزڵوم عەبدی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) سەبارەت بە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەی تەدموری سوریا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند "نیگەرانن لە برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامی ئاسایشی گشتیی و سەربازانی ئەمەریکی، بەهۆی رووداوێکی تەقەکردن لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زیادبوونی ئەوهێرشانە پێویستی بە ئیرادەیەکی زیاتر و هەوڵی هاوبەش هەیە لەسەر ئاستی نیشتمانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و شانەکانیدا".
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لەنزیک شاری تەدموری سوریا گرووپێکی داعش پەلاماری کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و ئاسایشی گشتیی سوریایانداو چەکدارێکی داعش خۆی تەقاندەوە و چەند سەربازێک برینداربوون.

ب ح
بیروڕا