کوردستانی
گفتوگۆكانى یه‌كێتیی و پارتى به‌رده‌وام بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى زانیارییه‌كان كه به مه‌ودا میدیا دراون، گفتوگۆكانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌رده‌وامییان ده‌بێت، له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت.
به‌رپرسێكى باڵاى حزبى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیاردراوه یه‌كێتیی و پارتى له‌باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانى نێوانیان بده‌ن".
باسى له‌وه‌شكرد "یه‌كێتیی پێداگریی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى ده‌كات كه له‌سه‌رتاى كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ردوولا باسی لێوه‌كراوه كه ده‌یه‌وێت هاوبه‌شى راسته‌قینه‌ى حكومه‌ت بێت و به‌رده‌وام بێت له بڕیاردان و ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت، نه‌ك ته‌نها به‌شداربێت له پێناو پێكهێنانى حكومه‌ت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى تر بكرێت ئه‌گه‌ر بێت‌و گرفت دروست نه‌بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه 13 مانگه، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چووه و تا ئێستا حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هێنراوه.
ع
بیروڕا


