کوردستانی
ساڵح موسلیم: توركیا و سوریا دژى رێككهوتنن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی پەیەدە رایگهیاند، تورکیا و دەوڵەتی کاتی سوریا بە هاوکاری بۆ ئاستەنگ نانەوە لە بەردەم گفتوگۆی کورد و دیمەشق تاوانبارن، دهشڵێت، ئەگەر دیمەکراسی نەبێت، ئاوێتەبوونێکیش لەئارادا نابێت.
ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیمەکراتی سوریا ناسراو به پەیەدە به مێزۆپۆتامیاى راگهیاند "دیموکراسیی مەرجی ئاوێتەبوونە، ئەگەر دیموکراسیی نەبێت، ئاوێتەبوونێکیش لەئارادا نابێت".
وتیشى "لە هەندێک بابەتدا رێککەوتین، بەڵام دیار بوو کە ئامانج لەو رێککەوتننانەش نمایشێک بۆ ئەمهریکا بوو و ئەمهریکاش دەیەوێت پرسەکە چارەسەر بێت و پلانی خۆی هەیە، تەنانەت هاکان فیدان، وهزیرى دهرهوهى توركیا وتویەتی کە دەبێت ڕێککەوتنی 10 مارچ ڕاپەڕێت، بەلام هەموو ئەو قسانە هەر لەو ئاستەدا مایەوە و هیچ هەنگاوێک هەڵنەگیرا".
ئهوهشى خستهڕوو "لە نێوان هەڵوێستی فەرمیی ئەنكهرە و هەنگاوە مەیدانییەکانیدا دژوازییەک هەیە و تورەکیا لە پشت پەردەدا کارگەلێک دەکات و لە سنوورەکانی ئیدارەی خۆسەردا خەریکی تێوەگلاندنی هێزە خۆجێیەکان لەگەڵ گرووپگەلی پاڵپشتکراویەتی و گومانێک نییە کە تورکیا بەدوای ئاستەنگنانەوەیە".
باسى لهوهشكرد "ئەوان دەیانەویست عهبدوڵڵا ئۆجەلان داوا لە هەموو کوردەکان و لەوان کوردەکانی سوریا بکات بۆ چەکدانان، بەلام ئۆجەلان جەختی کرد کە تەنیا کاتێک ئاوێتەبوون مومکینە کە لەو شوێنە سیستەمێکی دیموکرات جێگر بێت، ئەگەری سیستەمی دیمەکرات نەبێ، ئاوێتەبوون لە سوریادا روونادات".
ع
بیروڕا


