تەندروستی

تور یه‌كێكه‌ له‌ سه‌وزه‌ گرنگ و به‌سوده‌كان

مەودا میدیا - سلێمانی |


تور یه‌كێكه‌ له‌ سه‌وزه‌ گرنگ و به‌سوده‌كان

مه‌ودا میدیا-

ماڵپەڕی فوود داتا سێنتراڵی بەریتانی لە بابەتێکدا نوسیویەتی، تور ڤیتامین سی و بی و ئەی و کەی تێدایە، بوونی ئەو کانزا و ڤیتامینانە لە توردا بە چارەسەرێکی گرنگ دادەنرێت بۆ کۆمەڵێک نەخۆشی.

 لە دیارترین سوودەکانی بریتین لە:

یەکەم: پارێزگاری لە لەناوچوون و تێکشکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەکات.

دووەم: بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی ریشاڵی کرداری هەرس باشدەکات.

سێیەم: بەهۆی بوونی ماددەی فۆلیک و فلافۆنۆید و ڤیتامین سی لە توردا تەندروستیی دڵ و سوڕی خوێن لە نەخۆشییە جیاوازەکان دەپارێزێت.

چوارەم: بوونی پۆتاسیۆم لە توردا کۆنترۆڵی فشاری خوێن دەکات.

پێنجەم: بەرگریی جەستە بەهێز دەکات، کە بەهۆی ڤیتامین سی و کانزاکانەوە لە توشبوون بە سەرما و هەڵامەت و نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان پارێزگاریی دەکات.

شەشەم: لەگەڵ خواردنیدا هەستی تێری زیاد دەکات و بڕی خۆراک کەمتر دەخورێت، بەوهۆیەوە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشی لەشدا.

حەوتەم: ئەگەر رۆژانە بەردەوام بخورێت تەندروستیی چاو و ئاستی بینین باشتر دەکات، هۆکارەکەی دەوڵەمەندی تورە بە ڤیتامین سی و زینک و فۆسفۆر، لەگەڵ ئەوەشدا رەونەق بە پێست دەدات و لە زیپکەی گەنجانە دەیپارێزێت.

هەشتەم: یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی رەگی قژ لە هەڵوەرین و مخۆرکە دەیپارێزێت، ئەویش ئەگەر ئاوی تور بدرێت لەبنبێخی قژەکە.

نۆیەم: پارێزگاری لە شێداری جەستە دەکات، ئەگەر لە وەرزی هاویندا ئاوی توور بخورێتەوە جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە و پلەی گەرمی لەش رێکدەخات.

لەگەڵ ئەوەشدا ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەو کەسانە داوە کە نابێت تور بخۆن یان دەبێت بە بڕی کەم بیخۆن، ئەوانیش ئەو کەسانەی برین و هەوکردنی گەدە و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسیان هەیە، کەمتر تور بخۆن، چونکە تور هەندێك ماددەی تێدایە کە ناوپۆشی گەدە ئازاردەدات و ئەمەش وادەکات زیانی تەندروستیی پێبگات، لەم حاڵەتەدا باشتروایە دوای نان بیخۆن، نەك پێش نان یاخود لەکاتی نانخواردندا.

ع
Qaiwan
Qaiwan