گێتی
پزیشکیان هۆشداریی دایە ئەمەریکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئەمەریکا هێرشبکاتە سەر ئێران وەڵامی توندمان دەبێت.
مەسعود پزسکیان، سەرۆکی كۆماری ئێران رایگەیاند "ئەگەر بێت و ئەمەریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوە تاران وەڵام و کاردانەوەی زۆر توندی دەبێت و دەستەوەستان نابێت".
چەند هەفتەیەکە هاوڵاتییانی ئێران دەستیان داوەتە خۆپیشاندان بەهۆی خراپی دۆخی داراییان.
لە لایەکی ترەوە، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە "لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا بە لایەنی کەمەوە 5 هەزار کەس کوژراون کە نزیکەی 500 کەسیان ئەندامی هێزە ئاساییشی سەربازییەکانی ئێران بووە".
ع
بیروڕا


