ئابووری

لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
مەودا میدیا-

یاریدەدەری کاروباری دارایی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد هەوڵەکان بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە مانگی کانوونی دووەم (1) لەم هەفتەیەدا دەستیپێکردووە.

رێباز حەملان، یاریدەدەری کاروباری دارایی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "دوای تەواوکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک لەگەڵ تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەنگاوەکان بۆ ئامادەکردنی 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی هەرێم و رادەستکردنی بە وەزارەتی دارایی عیراق دەستیپێکردووە و هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا ناهێڵنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا باس لە مووچەی مانگەکانی (11 و 12)ی ساڵی رابردوو ناکەن، چونکە ئەوە دۆسێیەکی ترە و لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan