راپۆرت
زیو به‌رزبوونه‌وه‌ى گه‌وره تۆمارده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كان و شاره‌زایانى جیهانیی له بوارى ئابوورى باس له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زیو ده‌كه‌ن له ماوه‌ى ئه‌مساڵداو پێیان وایه، له داهاتوو نرخى ئه‌و كانزا ره‌ساسییه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌زده‌بێته‌وه.
جۆشوا ماهۆنی، شرۆڤەکاری باڵای بازاڕ لە کۆمپانیای سکۆپ مارکێتس به سكاى نیوزى عه‌ره‌بى راگه‌یاند "کەمبوونەوەی ترسەکانی دەستێوەردانی سەربازی ئەمه‌ریکا لە ئێران بەشداریکردووە لە هێورکردنەوەی دەستکەوتەکانی زێڕ".
باسى له‌وه‌شكردووه "خواستێکی زۆر هەیە کە پاڵ بە زیوەوە دەنێت بەرەو شکاندنی 100 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش ده‌بێته گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئه‌و كانزایه له مێژووى خۆیدا".
لاى خۆیه‌وه رۆبێرت كیوساكى، شاره‌زابى بوارى ئابوورى رایگه‌یاند "ُپێشبینى ئه‌وه‌ده‌كات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاڕى بۆرسه له ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، زیو بازدانێكى گه‌وره بكات و نرخى یه‌ك ئۆنسه بۆ 107 دۆلار به‌رزبێته‌وه".
لاى خۆیه‌وه، جاد حەریری، لە بازاڕە داراییەکانی فەرست فاینانشیاڵ مارکێتس به سكاى نیوزى وت "زیو لە ساڵی 2026 دەبێتە ئەستێرەی سەروەت و سامانی دارایی".
له ئێستادا نرخى یه‌ك ئۆنسه له بۆرسه 90 دۆلاره و هه‌فته‌ى رابردوو بۆ 93 دۆلار به‌رزبووه‌وه، نرخى یه‌ك كیلۆ زیو‌یش له هه‌رێم به نزیكه‌ى 32 وه‌ره‌قه‌یه.
ع
بیروڕا


