ئابووری
هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده مووچه‌ى مانگى 11 و 12ى ساڵى رابردوو دابه‌شنه‌كرا، له ئێستاشدا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌ك نییه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بوونى نییه و نازانین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كرێت".
وتیشى "به‌غدا له 20ى مانگه‌وه ده‌ست ده‌كات به دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى، ده‌بێت له دواى 25ى مانگ، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئێستا به‌رچاو روونییه‌ك نییه، به‌غدا له واده‌ى خۆى به‌هه‌مان شێوه‌ى مانگه‌كانى رابردوو كه له دواى 25ى مانگ پاره‌ى ده‌نارد، ئایا ئه‌م مانگه‌ش به‌و جۆره ده‌ینێرێت یان نا".
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "هێشتا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌باره‌ى ناردنى 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ هیچ ئاماده‌كارییه‌كى نه‌كردووه كه مه‌رجى سه‌ره‌كى به‌غدایه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بنێرێت".
ع
بیروڕا


