کوردستانی
سبه‌ینێ مه‌زڵوم عه‌بدى و ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆده‌بنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى كاتى سوریا رایگه‌یاند، سبه‌ینێ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كۆده‌بێته‌وه.
ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتى سوریا رایگه‌یاند "بڕیاربوو ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، كۆببینەوە، بەڵام بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەواوە بۆ سبەینێ دووشه‌ممه دواخرا".
وتیشى "دیدارەكەمان لەگەڵ مەزڵوم عەبدی لەبارەی ئارامكردنەوەی بارودۆخەكە دەبێت، هەموو دۆسیە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ (هەسەدە) چارەسەر دەكرێن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "دەوڵەتی یەكگرتووی سوریا‌و هەموو دامەزراوەكانی دەچنە سەرتاسەری وڵات، داوا لە هۆزە عەرەبییەكان دەكەم ئارامبگرن و دەرفەت بدەن بە جێبەجێكردنی هەموو بەندەكانی رێككەوتنەكە".
ع
بیروڕا


