کوردستانی
كۆبوونه‌وه شوومه‌كه چى به‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان هێنا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایان و سیاسییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه‌ى هه‌ولێر، به كۆبوونه‌وه شوومه‌كه ناو ده‌به‌ن و پێیان وایه ئه‌و كۆبوونه‌وه بووه هۆى ئه‌وه‌ى رۆژئاواى كوردستان بكه‌وێته ژیر ده‌ستى سوریا.
لاى خه‌ڵه‌ف غه‌فور، شاره‌زاى كاروبارى ناوچه‌كه نوسیویه‌تى "نەگریسترین کۆبوونەوەی سەدەی بیست و یەک، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى شه‌ممه كه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نه‌گریسترین كۆبوونه‌وه بووه، تۆم باراك، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سوریا سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و كش و ماتى له رۆژئاواى كوردستان كرد".
باسى له‌وه‌شكردووه "خۆخۆری کورد و فشاری ئەمەریکا، ریسی رۆژئاوای کوردستانی کردەوە بە خوری، ئەوە ناشیرین‌ترین کۆبوونەوەیە لە مێژووی نوێی خێڵی کورد دا".
له لایه‌كى تره‌وه، سیاسیی و په‌رله‌مانتاران پێیان وایه، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده و ئه‌حمه‌د شه‌رعى، سه‌رۆكى كاتى سوریا، هیچ له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌سه‌ده و رۆژئاوا نییه و له‌باربردنى خه‌ونى كوردى رۆژئاوایه، پێشیان وایه، كورد له خۆسه‌رییه‌وه بۆ ژێر ده‌سته‌یی گه‌ڕانده‌وه.
ع
بیروڕا


