کوردستانی

سەدر هۆشداریی توندی دایە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدر هۆشداریی توندی دایە هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا-

موقتەدا سەدر ئەمشەو یەکشەممە لە پەیامێكدا لە تۆڕی ""ئێکس" بڵاویكردوەتەوە دەڵێت "ململانێ و پێشبڕکێکانتان لەسەر ئەم دنیا فانییە واز لێ بهێنن و سەرنج بدەنە ئەو مەترسییانەی کە لە دەوروبەرتان دەگوزەرێت، چونکە نە خودا و نە مێژو بەزەییان پێتاندا نایەتەوە، نابێت عێراق فەرامۆش بکرێت، ئەگەرنا ئەوە دەبێتە سەرەتای کۆتایی".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەوەی لە سوریا و لە نزیک سنورەکانی عیراق روودەدات، بابەتێک نییە کە بشێت بە سادەیی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵکو پێویستە بابەتەکە بە هەند وەربگیرێت، چونکە مەترسییەکە گەورەیە و تیرۆر لەلایەن ئیستیکباری جیهانییەوە پاڵپشتی دەکرێت".

باسی لەوەشکردووە "پێویستە لەسەرتان دەستبەجێ سنورەکان و دەروازەکان بپارێزن و هەر ئێستا و بەپەلە هێزی پشتیوانیی بنێرن".

"ئامۆژگاری هێزە سیاسییەکانی باکوری عیراق دەکەم کە دەستوەردانی راستەوخۆ نەکەن، چونکە ئەوە دەبێتە بیانو بۆ بڵاوبوونەوەی تیرۆر لە خاکی عیراقدا".

ع
Qaiwan
Qaiwan