کوردستانی

هەسەدە: مەترسیی شکاندنی زیندانی شەدادە هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە: مەترسیی شکاندنی زیندانی شەدادە هەیە


مەودا میدیا-

هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویانکردەوە، گروپە چەکدارەکانی سوریا هێرشی فراوانیان کردووەتەسەر زیندانی شەدادە.

لە راگەیەندراوێکی هەسەدە هاتووە "زیندانی شەدادە لە حەسەکە کە هەزاران ئەندامی داعشی تێدایە، لەژێر هێرشی گروپە چەکدارەکاندایە".

باس لەوەشکراوە "لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی سەخت لەنێوان هێزەکانی پاراستنی زیندانەکە و هێرشکەران بەردەوامە".

هەروەها "زیندانەکە لە دۆخێکی زۆر مەترسیداری ئەمنیدایە".

لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان هەسەدەو سوریا، گروپەچەکدارەکان هێرشی فراوانیان بۆ چەندین ناوچە دەستپکردووە.

ع

Qaiwan
Qaiwan