کوردستانی
بۆ سبه‌ى و دوو سبه‌ى هۆشداریی درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ رۆژانى سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه هۆشداریی دا له هاتنى سه‌رمایه‌كى به‌هێز.
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگه‌یاند "بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی دەردەكەوێت كە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەوا و دابەزینی زۆری پلەكانی گەرما پێشبنینی ئه‌وه ده‌كرێت لە زۆربەی پارێزگاكانمان و سەنتەری شار و رێگا سەرەكیەكان شەختە دروستبێت".
وتیشى "بەهۆیەوە مەترسی زۆری دروستبوونی رووداوی نەخوازراو لە ئارادایە، بۆیە هۆشداریی دەدەین لە پابەندبوونی هاونیشتیمانیان و شۆفێران لە بەكارهێنانی رێگاكانی دەرەوە بەتایبەتی كە لە خێرای دیاریكراو كەمتر لێبخورن بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە گۆڕانی كەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادا دروست دەبێت لەماوەی 48 كاژمێری داهاتوو".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، سنورى پارێزگاى سلێمانى بۆ رۆژانى سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه له ناوه‌نده‌كانى خوێندن كراوه به پشووى فه‌رمى.
ع
بیروڕا


