کوردستانی
پارتى به نزیكبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیی و نه‌وه‌ى نوێ تووشى شڵه‌ژان بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى نزیكبوونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نه‌وه‌ى نوێ كه ئێستا خاوه‌نى ٣8 كورسى په‌رله‌مانن، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و له‌سه‌ر ئاستى حزب و كادیر و میدیاكانیشیان تووشى شڵه‌ژان بوون.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى رابردووترى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی و شاسوار عه‌بدلواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، ده‌ستبه‌جێ میدیاكانى پارتى ده‌ستیان به ناڕه‌زایه‌تیی و هێرشكردنه سه‌ر یه‌كێتیی و جوڵانه‌وه ده‌ستپێكرد، ئه‌وه‌ش به‌ماناى ئه‌وه‌دێت، ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه به دڵى پارتى نه‌بووه و شڵه‌ژانى له‌ناو حزبه‌كه دروستكردووه".
حسێن حه‌مه‌ره‌زا، شاره‌زاى بوارى سیاسه‌ت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ماوه‌ى سێ رۆژه میدیاكانى پارتى دژى ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه هێرشیان ده‌ستپێكردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌یان قه‌بوڵ نییه كه لایه‌نه‌كانى جگه له خۆیان رێككه‌وتن بكه‌ن و لێكنزیكبوونه‌وه له‌نێوانیان هه‌بێت".
وتیشى "پارتى واده‌زانێت ئه‌مه‌ى كرا دژى ئه‌و حزبه‌یه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ى كراوه بۆ ئه‌وه‌یه كه كابینه‌ى ده‌یه‌م زوو پێكبهێنرێت كه 15 مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه و پارتیش خۆى ئاماده نییه داواكارییه‌كانى یه‌كێتیی جێبه‌جێ بكات بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت".
ع
بیروڕا


