ئابووری
جارێكى تر نرخى مریشكى زیندوو هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نرخى مریشكى زیندوو له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌رزانبووه و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه، مریشكێكى زۆر له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه.
ره‌حمان جه‌میل، مریشكفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان به 2300 دیناره و له بازاڕ به 2600 دینار ده‌گاته ده‌ستى هاوڵاتییان".
وتیشى "هۆكارى هه‌رزانبوونى مریشك ئه‌وه‌یه، مریشكێكى زۆر له كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان هه‌یه، خستنه‌ڕوو زیاتره له خواست، ئه‌وه‌ش هۆكارى هه‌رزانبوونى مریشكه".
پێشتر خاوه‌ن كێڵگه‌په‌له‌وه‌رییه‌كان ئه‌وه‌یان راگه‌یاند "یه‌ك كیلۆ مریشك 2500 دینار له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر له خوار ئه‌و نرخه‌وه بیفرۆشن تووشى زیانێكى زۆر ده‌بن".
ع
بیروڕا


