عیراقی
عیراق كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له رۆژئاواى كوردستانه‌وه چه‌كداره داعشه‌كان هه‌وڵى رزگاربوونیان داوه به‌ره‌و سنوره‌كانى عیراق، عیراق كه‌وته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
میدیا عیراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه "بەهۆی ئاڵۆزیەکانی سوریا و پێشڕەوی خێرای هێزەکانی ئەحمەد شەرع، بەغداد ترسی لە سیناریۆی 2014 هەیە، چونكه سوریا هاوسنوره له‌گه‌ڵ عپراق و ئه‌گه‌ر بێت‌و داعشه‌كان هه‌ڵبێن روو له عیراق ده‌كه‌ن".
هه‌ر بۆیه، هه‌وڵدان بۆ رزگاربوون له زیندانه‌كانى رۆژئاواى كوردستان كه له ژێر ده‌ستى هه‌سه‌ده‌یه‌و سوپاى سوریا ده‌یه‌وێت رزگاریان بكات، ئەوه‌نەیتر عیراقی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوه".
له لایه‌كى تره‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق رایگه‌یاند "سنوره‌كانمان له‌گه‌ڵ سوریا قایمتركردووه و ئاماده‌ین".
له ئێستادا عیراق ترسى ئه‌وه‌ی هه‌یه به هه‌مان شێوه‌ى ساڵى 2014 داعش بگه‌ڕێته‌وه ناو وڵاته‌كه.
ع
بیروڕا


