کوردستانی
ئهردۆغان لهبارهى رێككهوتنهكهى ههسهدهو سوریا هاته دهنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركیا،لەنزیكەوە چاودێریی پێشهاتەكانی سوریا دەكەین، دهشڵێت، سوریایەکی یەکگرتوو و بە یەکپارچەیی خاکەکەیەوە، بۆ گەشەی تەواوی ناوچەکەمان پێویستە.
باسى لهوهشكرد "سوریا هی هەمووانە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی عەرەب بن، تورکمان بن، کورد بن، عەلەوی بن، سوننە بن، یان دروز بن. هی گەلی سوریایە، خوشک و براکانمان، بە هەموو توێژەکانیانەوە".
ئهوهشى خستهڕوو "سوپای سوریا لە چوارچێوەی زنجیرەی فەرماندەییدا کاردەکات، تاقیکردنەوەیەکی سەرکەوتووی تێپەڕاندووە، بە وریاییەوە خۆیان لەو کارانە بەدوور گرتووە کە دەیانخاتە هەڵەوە، من بۆ ئەحمەد شەرع دووپاتمكردەوە كە هەمیشە توركیا لە تەنیشتتان بووەو لە تەنیشتتان دەمێنێتەوە بۆ جەنگی دژ بە تیرۆرو، دەست لە گەلی سوریا هەڵناگرین".
وتیشى "گەلی سوریا جگە لە مشتێک بەڵێندەری لاوەکی کە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەت لە چوارچێوەی دەوڵەتێکدا دەدەن، زۆر دڵخۆشن بە ڕێککەوتنەکەی دوێنێ".
ع
بیروڕا


