کوردستانی
دایك و باوكى خوێندكار كێشه‌یان بۆ دروستبووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وى له سنورى پارێزگاى سلێمانى رۆژى سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه كراوه‌یه پشوو، دایك و باوكى خوێندكار به‌تایبه‌ت ئاستى بنه‌ڕه‌تیی كێشه‌یان بۆ دروستبووه.
ژماره‌یه‌ك له دایك و باوك كه پیشه‌یان فه‌رمانبه‌رانه به مه‌ودا میدیایان راگه‌یاند "سبه‌ینێ بۆ ناوه‌نده‌كانى خوێندن كراوه‌ته پشوو، ئێمه منداڵى پۆلى یه‌ك و دوو و سێمان هه‌یه، ده‌بێت ئه‌وان له‌ماڵبن و ئێمه‌ش له ده‌وام بین".
وتیشى "راگه‌یاندنى پشوو بۆ خوێندنگاكان گرفتى بۆ دروستكردوین، ناكرێت منداڵى بچوك له ماڵه‌وه بێت و دایك و باوك له ده‌وامبن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى سه‌رماوه بڕیاردرا رۆژانى سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه بكرێته پشووى فه‌رمى.
ع
بیروڕا


